شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: ژنسالاری سەبارەت: ٢٠١٠/٨/٢ - ڕیگا - لاپەڕەی ٨٩،٩٠ - نووسین: خالید قادری کێ هێندەی من شێتی ژنە؟ کێ دەتوانێ، هەموو عومر، هەموو عومر... ئاوا... وەک من... بۆ دنیای کەڕ سرتە ڕاو کا، بۆ شەوەزەنگ خۆی بکاتە تریفەچن! گومان دەکەم کەسێک بووبێ، کەسێک هەبێ شتێک بڵێ بۆ عەشقی ژن، بڵندتر و نەویتر بێ سرکتر و کەویتر بێ لە شیعری من! ++++++++++++++++++++++