شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: گۆڕستان سەبارەت: ٢٠١٠/٢/٩ - هێلسنکی - لاپەڕەی ٨٢،٨٣ - نووسین: خالید قادری لە گۆڕستان بۆ بترسم؟ خۆ هیچ نەبێ لەو وڵاتە، لەو مەڵبەندە کشوماتە، مالۆچکەیەکی خۆم دەبێ لانەولانی دنیام لە بیر دەباتەوە، ماڵۆچکەیەک، نە مانگانە کرێی دەدەم، نە کەس داوای کلیلەکەی دەکاتەوە! ++++++++++++++++++++++