شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: شاعیر سەبارەت: ٢٠٠٩/٤/١٤ - هێلسنكی - لاپەڕەی٧١،٧٢ - نووسین: خالید قادری با بلێسەش بم! کە چارەنووسم هەر خۆڵەمێش بێ، کە وەک دەنکێک جۆ، بۆ گوڵکردنێک، ڕێی بە خاکبوون و مەرگم لەپێش بێ- دەمەوێ تا هەم هەناسەم ڕێژنەی پەڕی بەیبوون بێ، نیگام بۆ چەم و کانیی بێنەوا سایە و پەنا بێ، بنپێم تاجی شا و گەنجینەی قاروون، ژوورسەرم تەنیا تیشکی ڕەها بێ! ++++++++++++++++++++++