شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: داڕشتنەوە سەبارەت: ٢٠٠٧/٤/١٤-هێلسنكی - لاپەڕەی ٥٠،٥١،٥٢ - نووسین: خالید قادری تۆ ھێندە پەرتی، بەمن و دونیا و ئەو گەردوونەدا پڕژاوی وەک مەی، مەراقمە جارێک بەرجەستەت بکەم، بتبینم وەک ھەی! *** لە تاریکیدا باشتر دەبینم! لە تاریکیدا باشتر مەتەڵ و مامک ھەڵدێنم، تۆش وەک شاپەڕی ئەستێرەکانی، قەت بێ تاریکی تیشکت ناگاتە ڕیشە و لکوپۆم. بۆیە، کە ئەمشەو دێیتە بن کەپری ڕەشەڕێحانم، با ھیچ نەسووتێ: نە چرا، نە مۆم! دەمەوێ ھەمووت ھەڵبوەشێنمەوە، شانە بە شانە، ئەتۆم بە ئەتۆم، لە جەستەیەکدا داتبڕێژمەوە، مشتوماڵت کەم بە ئارەزووی خۆم! ++++++++++++++++++++++