شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: زۆربا سەبارەت: ٢٠٠٦/٧/١٥-هێلسنكی - لاپەڕەی ٤٧،٤٨ - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew خۆ دەزانم ژن ئاگرە. ژن ئاگرە... خۆ دەزانم... کەچی لەدوای هەر سووتانێک... دیسان گیانم بۆ ناو ئاگر پەل دەکوتێ، لە بیر دەکا بەرباترین پووشەڵانم! *** خۆ دەزانم ژن دەریایە ژن دەریایە... خۆ دەزانم... کەچێ سەیرە! هەزار جاریش شەپۆل ڕامدا و هەڵم لووشێ.. هێشتا گیانم بۆ ناو دەریا فڕکە دەکا، لە بیر دەکا گەمیم و بێ بایەوانم! ++++++++++++++++++++++