شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: لە خەڵوەتا سەبارەت: ٢٠٠٦/٦/٢١ - هێلسنكی - لاپەڕەی ٤٦ - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew باڵم شەکەتە و ئاسۆ بێسنوور. سەوڵم پۆڵایە و ڕۆخی دەریا دوور. هەر چاوەچاومە بۆ کەنارۆچکە و پەنا و لەنگەرێ... سەراپای ژینم پێل و گەرداو بوو، خوایە، مەرگێکی ئاسانم بەرێ! ++++++++++++++++++++++