شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: میری دزان سەبارەت: ٢٠٠٦/١/٢١ - کوردستان - لاپەڕەی ٤٤،٤٥ - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew با چیاکان لەسەر هەست بن! با دار و بەرد هەر چاوێکیان هەزار چاو و هە گوێیەکیان هەزار گوێ بێ. دەبا کوڕگەل دابەش ببن، چەکەکانیان لەسەر پێ بێ! با چۆلەکە گرمۆڵە بێ، نەجریوێنێ، با پشیلە ئارام بگرێ، نەمیاوێنێ، سەگ نەوەڕێ، کەر نەزەڕێ، تا مێروولەش بە دیواردا هەڵنەگەڕێ- چونکە ئەمڕۆ دنیا دەمەونخوون دەبێ، میری دزان بەم ناوەدا تێدەپەڕێ! ++++++++++++++++++++++