شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: چارەنووس سەبارەت: ٢٠١٨ - لاپەڕەی ٢٨٣،٢٨٤ - نووسین: خالید قادری هەر ڕێژنەیەک لەوێ داکا، من لێرانە هەدا نادەم. چارەنووسمە، بانی زنجی هەژاران بم، دڵۆپە بکەم، نم دادەم. لە ساماڵما برووسکە خۆی مەڵاس داوە، بۆ تۆفان و بوومەلەرزە شانشینم لە هەر کوێ بم، گوێم لەزیڕەی زنارانە، فیچقەی خوێنی خۆم دەبینم. ++++++++++++++++++++++