شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: تابلۆی سەنگەرێکی عەفرین سەبارەت: شوباتی ٢٠١٨ - لاپەڕەی ٢٧٨,٢٧٩ - نووسین: خالید قادری کچۆڵەیەک، نەرمەونیانتر لە کارژۆڵە، شلکتر لە قەدی ڕێواس، شانبەشانی لاویژەیەک، دەکرا مەم بێ، سیامەند بێ، یا کاکەلاس... لەڕووی لەهی و چونامیی گڕ داچەقیون، وەک دوو زناری لە ئەڵماس. ++++++++++++++++++++++