شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: خەزەڵ سەبارەت: نووسین: ناشناس - ١٩٩٠-١٩٨٩ ترابلوس - لاپەڕەی ١١و١٢ لە پەنجەرەوە دەبینم بایەکی دڕ تاوناتاوێک شاڵاو دێنێ، لکوپۆپی خشڵپۆشی دراوسێیە ڕەندەکانم دەشڵەژێنێ. چەند گوێسووکم! هەر خشپەیەک لەوێوە دێ گیانم دەسمێ و کسپەیەکی لێوە دێنێ. لەبەر چاومە- لێرە پایز پەلکی داران، لەوێش ئەنفال ئازیزانم دەوەرێنێ. ++++++++++++++++++++++