شاعیر: سوارە کتێب: خەوە بەردینە سەرناو: دووی ڕێبەندان بیرەوەری دووی ڕێبەندان دەمخاتە سەر بەستە و بەندان ڕێبەندانی ڕێنوێنە لە داگیرکەر سەرشێوێنە هەڵات هەڵات لە هەموو دیاران پێپلیکەی دێو تەختی تاران دوژمنی کورد جێ پێ لێژە با بگێڕین گەڕە لاوێژە *** هۆ هۆ شوانە! بە نەغمەی تەڕ و پاراوت بە بلوێری لە خەم و دەردا سووتاوت بارووژێنە گیانی خەوتووی گەزیزەی هەرد بە سوارۆیێک بە حەیرانێک دامرکێنە بڵێسەی دەرد *** هۆ هۆ جووتێر، جووتێری چەوساوەی خەمان خاڵەی ڕێبواری خەیاڵت نیشتەجێ بوو، خەمان نەمان بە عارەقی نێو چاوانی بەرز و تەرزی کرێکاریت چناوی هیوا باشین بێ لە کووزی ڕووی دەردە داریت *** ئەی کچی جوان، ئەی یەزدانی داوێن پاکی دیلانێ بگێڕە بەسەر چوو دیلی و زەلیلی و خەمناکی ئەو هەوریەی لەدەوری دارت پێچاوە لەدەروری دەستت هاڵێنە بەدەم سووڕانی سەماوە شایی دەگەڕێ لە دێیان گیان هاتۆتە ئاسۆی گوێیان دیلانە لە هەموو ماڵان پیرۆزبایی لە هاواڵان بەو زستانە دڵ بەهارە لە هەموو سنووران هاوارە لە دوژمنان ڕێبەندانە بۆ کورد وادەی گۆوەندانە *** شایی نەدار و هەژارە ئەو جار هەژار خۆی سەردارە مەڵبەند بەهاری تێ زاوە قازی مەزن هەر وەک کاوە هێزی کۆمەڵی لە پشتە هەودای خاوی هیوا گشتە *** قورینگ چلەی زستان دەبڕن چاویان لە کوردستان دەبڕن بە پۆل گوڵن لە شەتاوان دەخەمڵێنن دەم چۆماوان بیستوومە لە کۆنە پیاوان سەر گورشتەی خاوەن ناوان لە سەخڵتا خۆشی دیارن هەر زۆرە کوژەی زۆردارن نەزیلەی باپیران وایە شەو بۆ مێران وەک قەڵایە شەوەی شەو لەشی گوشی بووین ڕێبەندان ڕێگای تەنیبووین گیانمان خارا بە دەرد و ئێش ڕێگای ئازادین گرتە پێش پاش چەند ساڵ لە نوور دووریمان هەڵ بوو چرای جمهووریمان با بگێڕین زەماوەندێ با بۆتان بڵێم سەربەندێ ئەو جار چینی فەلا و کرێکار قەت ناڵێن خۆزگەمان بە پار دەری هاویشت تۆوی دژی ڕەنجبەر بژی، بژی، بژی ++++++++++++++++++++++