شاعیر: سوارە کتێب: خەوە بەردینە سەرناو: وەڵامی نامەی سەید کامیل نامەکەی نامی کە حاکی لوتفی سەرشار بوو گەیی شیعری ڕێکت مەرهەمی قەلبی بریندار بوو گەیی داری پڕ بەرگ و لقی دڵ زەرد و زار و وشک و ڕووت شیعری ئاوداری جەنابت ئاوی جۆبار بوو گەیی بۆ منی بەدبەخت و بێچارە و زەلیل و پڕ لە غەم نامەکەت دەسکێک گوڵی بۆن خۆش و بێ خار بوو گەیی واسیتەی قاسید لە وەختی فکر و ئەندێشە و خەیاڵ کاغەزت بۆ من چەکیدەی فکری ئەحرار بوو گەیی لوتفی بێ حەدد و حیسابت قووەتی ئیخلاسمە شیعرەکانت باعیسی فرمێسکی خوێنبار بوو گەیی من وەکوو حەزرەت لە شیعرا کامیل و بێ عەیب نیم شیعری بێ عەیبت کە مایەی عوجبی حوززار بوو گەیی ++++++++++++++++++++++