شاعیر: سوارە کتێب: خەوە بەردینە سەرناو: گیانی گوڵان باغێکی پڕ لە گوڵە باغەکەی دوو چاوت ڕەشە ڕیحانەیە، بۆنی زوڵفی نەرم و خاوت زوڵفی سییات داوی دڵانە زەردەخەنەت گیانی گوڵانە مەڕۆ یارم، گوڵی نازدارم وەرە جێ ژوانم ئاواتی ژیانم ++++++++++++++++++++++