شاعیر: سوارە کتێب: خەوە بەردینە سەرناو: ئاسۆ ڕێگای دوور لەبەر چاوی ڕاخراوە بانگم ئەکا بەرەو ئاسۆ پێم وەستاوە من هەروا بووم تا دێتە بیرم تا ڕۆژی مردن شارەوشارم ڕێبوارم بێ هەوارە بەڵام ئەمڕۆ چاوێکی گەش باڵای بەرزی بە داوی ڕەش پێی پیاسەی لێ شل کردم کۆتی دیلی لە مل کردم ڕێبوارم بێ هەوارە ++++++++++++++++++++++