شاعیر: هێدی کتێب: کاروانی خەیاڵ سەرناو: پاوان سەبارەت: هەولێر- گەڕەکی ئەفسەران، ٢٠٠١٫٠٣٫٠٥ی زایینی. - کاروانی خەیاڵ، هێدی، چاپی ٢٠١٦، پێداچوونەوەی: ئاڕمان کەریمی، لاپەڕە ٣٢٠. - لەلایەن بەڕێزێکەوە بە ئای‌پی ٨٣.١٢١.١١.٢٣٨ نووسراوە. یار لە مال بێتە دەرێ جێژن و چراخان ئەوەیە ببمە قوربانی لەبەر پێی، حەجی هاسان ئەوەیە گەنجی هەڵدایەوە سەر سینگ و بەرۆکی داخست شنەباش ڕیی نییە لێی تێپەڕێ، پاوان ئەوەیە لەرزوتای ماچێ منی کوشت و خەیاڵی ناشی چوو بەگژ پەرچەمیدا هاتەوە، شێوان ئەوەیە ڕۆندکی دیدە ئەگەر تێپەڕی لە سنووری مژۆڵ ڕوومەتی شوشت و ڕژا کۆشەوە، گریان ئەویە شەرتی دڵداری وەفاداریە، ئەڤینداری هەژار زوێڵەچەرمێکی هەبێ بەسیەتی، پەیمان ئەوەیە وێژەوانم دی هەموو وەک مەلەوانی دەریا لێوەشاوەی وی نەیانبوو وشەیەک، جوان ئەوەیە! بە قەڵای کۆن و لەمێژینە مەڵێ وێرانە خۆشەویستی لە دڵا گەر نەبوو وێران ئەوەیە ئەوە گرتن نییە واژەی پەتی دەگرن دەستم سووچی هەنیەی وی کە فێس دەیگرێ، گیران ئەوەیە هۆش و بیر هەردوو لە دووی خاڵێ لە 'هێدی' تۆران وەرە بیبینە بە تەنیایی! پەرێشان ئەوەیە ++++++++++++++++++++++