شاعیر: هێدی کتێب: کاروانی خەیاڵ سەرناو: گیرۆدە سەبارەت: هەولێر- گەڕەکی ئەفسەران، ٢٠٠١٫٠٤٫٢١ی زایینی. - کاروانی خەیاڵ، هێدی، چاپی ٢٠١٦، پێداچوونەوەی: ئاڕمان کەریمی، لاپەڕە ٣٠٨. - لەلایەن بەڕێزێکەوە بە ئای‌پی ٨٣.١٢١.١١.٢٣٨ نووسراوە. کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ دەفتەرێ پڕ کاتەوە؟ ! دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زولفت فێر بووە وا بە شێواوی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم ئەو بیشواتەوە هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جاروبار خاڵی لێویشت لە ئاوی زمزمێ دەخواتەوە گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوە چەندی کردم بەڵکوو تەسویری بزەی تۆ هەڵگرم من بە دووی واژێکی شیرن‌دام کە خەو دەمباتەوە دەردی سەرگەردانی هەر دەڕوا، دوایی هەر دێ خەم زۆری پـێناچێ دەبینی 'هێدی' ڕۆژی هاتەوە ++++++++++++++++++++++