شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: دای بە گوێی دڵدا فەلەک پەنهانی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٥٣ دای بە گوێی دڵدا فەلەک پەنهانی تۆ چەوت و چێڵی لە من ئەزانی لەم دەورە و پێچە گەر دەستم ئەبوو خۆم نەجات ئەدا لە سەرگەردانی «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. » بە گوێما فەلەک هێواش چرپانی تۆ حوکمی قەدەر لە من ئەزانی ئەم گێژ و خولەم بە دەست خۆم بوایە خۆم ڕزگار ئەکرد لە سەرگەردانی «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی. » گەردوون بەدزی دوێنێ لە لام درکانی هەرچی بەسەرت دێ لە دەس ئێمەت زانی لەم چەرخ و خولەمدا دەسەڵاتم بوایە خۆم ئێستە ڕەها دەکرد لە سەرگەردانی «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » در گوشِ دلم گفت فلک پنهانی: حُکمی که قضا بُوَد ز من می‌دانی؟ در گردشِ خویش اگر مرا دست بُدی خود را برهاندمی ز سرگردانی «خیام» ++++++++++++++++++++++