شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: ئەو قەسرە کەوا بەهرام بوو خێوی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - پێداچوونەوە: بینایی دیدە ٤ ئەو قەسرە کەوا بەهرام بوو خێوی لانەی ئاسکە، جێ ڕاوی رێوی بەهرام چۆن گۆڕی کرد بە بریانی گۆڕیش بەهرامی وا کرد بە شێوی «شێخ سەلام» لەو کۆشک و سەرایەدا کە جەم جامی گرت ڕێوی ترەکیوە، مامز ئارامی گرت بارام کە هەموو ژیانی خۆی گۆڕی دەگرت دیت بە چ جۆرێ گۆڕێ بارامی گرت؟! «هەژار» ئەو کۆشکەی جێگای کەیفی جەمشید بوو ئاسک تیا ئەژی و مام ڕێویش بێچوو بەهرام کە گۆڕی ئەکرد بە کەباب گۆڕ گرتی خۆی و مردوو بەسەرچوو «احمد شاڵی» ئەو کۆشکەی بەزمی تیا گێڕا بارام بۆ ئاسک و ڕێوی بوو بە جێی ئارام بارام کە گۆڕی ئەگرت تا مابوو نەتدی گۆڕ ئەوی چۆن گرت سەرئەنجام؟! «گۆران» آن قصر که جمشید در او جام گرفت، آهو بچه کرد و روبَهْ آرام گرفت؛ بهرام که گور می‌گرفتی همه عُمر، دیدی که چگونه گور بهرام گرفت؟! «خیام» ++++++++++++++++++++++