شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: ئەوەی لە دونیا لەتێ نانی بوو سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - سەرچاوە: https://t.me/chapkagolibevena - پێداچوونەوە: بینایی دیدە ٤٠ ئەوەی لە دونیا لەتێ نانی بوو کەلاوەکۆنێ ئاشیانی بوو پیاوی کەس نەبێ، کەس پیاوی نەبێ هەر ئەو ژیاوە، ئەو ژیانی بوو «شێخ سەلام» گەر دەسگیرت بوو تۆ پارچەنانێ کەلاوەکۆنێ، سووچی کۆڵانێ نە کەس غوڵامت، نە غوڵامی کەس لە بەهەشت ئەژیت تۆ خۆت وا دانێ «ئەحمەد شاڵی» هەرکەس کە دەسی بە تیکە نانێ بڕەسێ لاکۆخێ هەبێ، شەوانە تێیدا وەحەسێ چەند خۆشە ژیانی وا، چ ئازادە بە دڵ بۆ خۆی بێ، نە ئاغا بێ، نە بەردەستی کەسێ «هەژار» در دَهر هر آن که نیم نانی دارد از بهر نشست آشیانی دارد نه خادم کس بود نه مخدوم کسی گو شاد بزی! که خوش جهانی دارد «خیام» ++++++++++++++++++++++