شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: کێ لە هاتندا پرسی پێ کرا؟ سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٣٦ کێ لە هاتندا پرسی پێ کرا؟ خۆ لە مردندا هەر بە زۆر برا نامەرد هەی ساقی شەرابێ تێکە بۆ دنیای تاریک هەر مەیە چرا «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » هاتن بە دەستمان نەبوو تا نەڕۆین تاڵاوی مەرگیش هەر ئەبێ بخۆین دەخیلتم ساقی هەستە تا زووە داخی زەمانە با بە مەی بشۆین «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. » لەم هاتنە بێهودەیە بیرم شاشە سەرباری خەمان بیر و خەمی ئەولاشە مەیگێڕ وەرە قۆڵ هەڵکە گڵێنەت بێنە! خەم چڵکی دڵە، بە مەی بشۆرین باشە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » چون آمدنم به من نَبُد روز نخست وین رفتنِ بی‌مُراد عَزمی‌است دُرُست برخیز و میان ببند ای ساقی چُسْت کاندوهِ جهان به مِی فرو خواهم ‌شُست «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++