شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: کە نەورۆز گوڵی خستە سەر پەنجە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٣٤ کە نەورۆز گوڵی خستە سەر پەنجە لەگەڵ دولبەری پڕ لارولەنجە شەڕاب بنۆشە ئەم چەرخە شینە 'قاڕوونی' فەوتان، گەنجی هەر ڕەنجە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » وەک گوڵ پیاڵە بەرمەدە لە دەست لەگەڵ گوڵڕەنگی چاو و برۆ مەست شەراب بنۆشە، ئەم چەرخە شینە هاکا تۆیشی کرد بە وێنەی گڵ پەست! «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » هەر شەو بوو لە مەیخانە دەهات ئاوازێ خۆشی لە کەسێک لە ئێمە مەی دەخوازێ بۆ مات و کزی؟ گەلێکی وەک تۆ گەردوون کردوونی بەتۆز و خۆڵی سەر رێبازێ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار» چون لاله به نوروز قدح گیر به دست با لاله‌رُخی، اگر تو را فُرصت هست می نوش به خرّمی! که این چرخِ کهن ناگاه تو را چو خاک گرداند پَست «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++