شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: قەومێ مەشغووڵی درۆ و دەلەسە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ١٩ قەومێ مەشغووڵی درۆ و دەلەسە قەومێ هەر حۆری و بەهەشتیان بەسە ئەم پەردە لاچێ ئاشکرا ئەبێ دوورن زۆر دوورن ئەو جۆرە کەسە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » هەندێ دەستخەڕۆ دووی غوروور کەوتن هەندێک شوێن کۆشکی پڕ لە حوور کەوتن کە پەردە لاچوو ئاشکرا ئەبێ ئەمانە لە تۆ ئێجگار دوور کەوتن «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » قومی ز گزاف در غرور افتادند جمعی ز پی حور و قصور افتادند معلوم شود چو پرده‌ها بردارند از کوی تو دور دور دور افتادند «خیام» ++++++++++++++++++++++