شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: پێم ئەڵێن دۆزەخ مەخسووس بۆ مەستە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ١٦ پێم ئەڵێن دۆزەخ مەخسووس بۆ مەستە بەم واتەواتە قەت دڵ مەبەستە گەر عاشق و مەست بچنە جەهەننەم بەهەشت چۆڵ و هۆڵ وەک بەری دەستە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام.» ئەڵێن جەهەنەم جێگەی سەرخۆشە قەت باوەڕ ناکا کەسێ بەهۆشە سەرخۆش و عاشق بچنە جەهەنەم بەهەشتێ وابێ چۆڵە و ناخۆشە «ئەحمەدی شاڵی» ئەڵین دۆزەخە جێی پیاوی سەرخۆش هەی قسەی بێ‌جێی دوور لە عەقڵ ‌و هۆش گەر عاشق و مەست گشت بچنە دۆزەخ بەهەشت ئەبێتە ناولەپێکی بۆش «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران.» گۆیا لە جەهەندەمن ئەویندار و مەست بەم واتەیە پێکەنیم و گوستی خۆم گەست جێی چەند کەری کوڵکنە ئەگەر وابێ بەهەشت یان چۆڵ و بیابان و کپە وەک لەپی دەست «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار.» گویند مرا که: دوزخی باشد مست قولی‌ست خلاف، دل در آن نتوان بست گر عاشق و میخواره به دوزخ باشند فردا بینی بهشت همچون کف دست «خیام» ++++++++++++++++++++++