شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: ‌لە هۆشیاریما شادیم مەحاڵە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ١٣ لە هۆشیاریما شادیم مەحاڵە وەک لە مەستیما عەقڵم بەتاڵە حاڵێکە بەینی مەستی و هۆشیاری بەندەی ئەو کەسەم ئەو حاڵەی حاڵە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » هوشیار بم نەشئەم لێ پەنهانییە کە مەست بم عەقڵم لە نوقسانییە حاڵەتێک هەیە بەینی ئەم و ئەو بە بەندەی ئەبم زیندەگانییە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » هۆشم کە دەبێ، خەفەت دڵم دەردێنێ سەرخۆش کە دەبم، هۆش لە سەرم نامێنێ کاتێ کە نە زۆر مەست و نە زۆر وشیارم گیانم بە فیدای ئەو دەمە؛ دنیا دێنێ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » گەر سەرخۆش نابم پەست و دڵگیرم کە سەرخۆش ئەبم بێ هەست و بیرم حاڵێکە بەینی هۆشیاری و مەستی بەندەی ئەو کاتەم گەر بێ دەستگیرم «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی» تا هُشیارم، طرب ز من پنهان است چون مست شوم در خردم نقصان است حالی است میان مستی و هشیاری من بندهٔ آن؛ که زندگانی آن است «خیام. » ++++++++++++++++++++++