شاعیر: مەدهۆش کتێب: یانەی دڵان سەرناو: چاوەڕوانی سەبارەت: ١٩٦١ - حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦ دوێنێ تا درەنگ چاوەڕێم کردی زۆر پەرێشان بووم کە ڕانەبووردی گەلێ جوانم دی ھاتن تێپەڕین ھەموو بۆ یاری خۆیلن پێکەنین تەنیا من نەبێ بە چاوەڕوانی دواییم بە ڕۆژو بە ڕێبوار ھانی نەزەردەخەنەو نە تیلەی چاوێ نەترپەی پێ یێ، نەڕووی ناسیاوێ دڵی خەمگینم ھەر نەکرایەوە چی خەفەت ھەبوو بۆ من مایەوە ئەڵێی دوژمنت کەوتۆتە بەردەست یاریی پێ ئەکەی بە دەستی مەبەست نەوا ھاتوچووی گەرم و بێ عاری نە خۆ ون کردن وا بە یەک جاری ١ ١. ئەم پارچە شیعرە لە گۆڤاری (ڕۆژی نوێ)و لە کۆمەڵەی (شیرین)دا بڵاوکراوەتەوە. ئاوێنەی دەروونی کاک بەھجەت بابانە کە بە درێژاییی ڕۆژی چاوەڕوانیی خۆشەویستەکەی کردبوو –ئێستە خێزاننیەتی –ونەچووبوو بۆ لای. ++++++++++++++++++++++