شاعیر: مەدهۆش کتێب: یانەی دڵان سەرناو: دڵم بۆ خۆش نەبێ سەبارەت: ١٩٤٠ - حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦ دڵم بۆ خۆش نەبێ یارم بەرامبەر من کەوەستاوە لەسایەى خواوە هێشتا عەشقى جارانى لەلا ماوە ئەگەر لوتفى ببێ ساتێ لەلام دانیشێ ئەو شۆخە هەتا ئەمرم منەتبارى ئەبم دایم لەمەولاوە وەرن سەیرى جوانى و دڵ ڕفێنى بەژن وباڵاى کەن بەشەر بەم ڕەنگە هەر نابێ، سەرم لەم جوانە سڕ ماوە ئەگەر نازیش بکا توخوا دڵى مەشکێنن ئەى یاران کەداواى چى بکا دولبەر بەسەر ڕۆح و بەسەر چاوە نەوەک من هەر بە تەنیا بێ قەرار و کوشتەیى عەشقم هەزاران عاشقى بێچارە هەر بەم ڕەنگە فەوتاوە بەلەنجەو لارو هاتوچۆى جوانى شێت و مەدهۆشم لەسەرتاپاى تەماشاکەن چ خەوشى تیا نەبینراوە ١ ١. ئەم پارچە شیعرە لە ڕۆژنامەی (ژین) و لەکۆمەڵەی (شیرین)دا بڵاوکراوەتەوە. ++++++++++++++++++++++