شاعیر: مەدهۆش کتێب: یانەی دڵان سەرناو: ئەمانە لە فارسی یەوە وەرگێڕراون سەبارەت: حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦ ١ دوێ شەو تا بەیان لەیار ئاڵاوم ئەمشەو لەگەڵ خەم لە جێ خزاوم داخەکەم ئەوەی تەمەن ئەنووسێ ئەمڕۆی وەک دوێنێ لەسەر داناوم ١٩٦٧ ٢ وتم: گوڵی سوور شەرمت لێنایە بەر لەتۆ نێرگز لەبازاڕایە وتی: دەستووری شاھان نازانێ بەردەست پێش ئەخرێ، ئینجا پاشایە ١٩٥٨ ٣ کوڕ: ئەی بابە: مەگەر ڕوومەتی جوانانت نەدیوە؟ چاوی بە کل و زوڵفی پەرێشانت نەدیوە؟ دووری و شەوی تەنیایی دڵ و ھەستی نەگرتووی؟ دەرکەوتنی ناکاوی نیگارانت نەدیوە؟ باوک: ئەی ڕۆڵە: مەگەر سفرەیی بیِنانت نەدیوە؟ ئەرکی ژن و گریانی منالاِنت نەدیوە؟ نەخزاویە کونی ژوورێ لە ترسی دەمی قەرزار؟ بێ پارەیی و ھاتنی میوانت نەدیوە؟ ١٩٥٨ ٤ تەنیا ماچ دزین خێر ئەداتەوە دوو جار قازانجە گەر بیداتەوە ١٩٥٨ ٥ کچ سەد لێو ئەبا بۆ جامە ئاوێ کەچی جارێ لێو نادا بە لاوێ ١٩٥٨ ٦ ئەو کەسەی ڕۆژێک بە عەشق سووتابێ لە گڕی مەحشەر ھیچ ترسی نابێ ١٩٥٨ ٧ لە کاتی خۆیا منیش مناڵ بووم نەرم و ناسک و سەرگۆنا ئاڵ بووم ئێستەش کە جوانی دەرچوو لە دەستم ھەر لەو عەشقەیە مناڵ پەرستم ١٩٥٨ ٨ ئەوەی پەرۆشی سەیری ڕوخسارە لە دانیشتنی تەنیشت بێزارە ١ ١. ئەمانە ھەموو لە کۆمەڵەی (دڵی کوڕان)دا بڵاوکراونەتەوە. ++++++++++++++++++++++