شاعیر: مەدهۆش کتێب: یانەی دڵان سەرناو: پێشەکی سەبارەت: حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦ خۆزگەم بەشیعرەکانم کە هاودەمی یارانن لەو جێیە خۆم ڕێم نییە ئەوان لەسەر لێوانن منیش یادی ئەوانم ئاوا لە توێی دڵایە ڕازی دڵ و دەروونیان هۆنراوەی سەر زوبانن گەر ڕێی تێکەڵی نەبێ جوانی و شیعر ئاشنان دڵ و زوبان و خامە نرخی یەکتر ئەزانن ئەمەندە چوونە ناخی دڵم، خۆشم نەزانم یان ئەوان شیعری منن یا شیعرەکەم ئەوانن ١٩٦٤ ++++++++++++++++++++++