شاعیر: سافی کتێب: شیعرەکانی سافی سەرناو: چاوەکەم چاوم بە دائیم ئینتزاری تۆ دەکا سەبارەت: دیوانی سافی، چاپی سێیەمین ١٩٧٣ زایینی، چاپخانەی کوردستان هەولێر، لاپەڕە ١٩. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی چاوەکەم چاوم بە دائیم ئینتزاری تۆ دەکا شەو بە یادی عاریزت یادی گوڵی شەوبۆ دەکا ڕاحەتی هەڵگرت لە عالەم وا لە مەهدی سینەکەم تفلی دڵ بۆ دایەیی وسڵت وەها ڕۆ ڕۆ دەکا چونکە بۆی نەینا سەبا گەردێ لە ژێری نەعلەکەت دڵ لەتاوا خاکی گشت عالەم بەسەر ڕووی خۆ دەکا قەترەیی لێوی نمەک‌بارت بنێرە ئەی تەبیب وا کە زامی سینە بێ مەرهەم چ سفت و سۆ دەکا وادیی عیشقت ئەوەندە دوورە بە ڕۆژ تەی ناکرێ پەیکی دڵ بۆیێ سکون نابێ بەتاو شەوڕۆ دەکا ئاوری عیشقت دەروونی وا سەراسەر گرتووم دوودی ئاهم وا لەسەر چەرخی بەرین بۆن سۆ دەکا جەیشی هیجرانت بە جارێ موڵکی جسمی گرتووم بۆیێ (سافی) لەم زەمانە لەشکری غەم کۆ دەکا ++++++++++++++++++++++