شاعیر: سافی کتێب: شیعرەکانی سافی سەرناو: ئەو جانە چ جانێکە کە جانە بە جوانی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئەو جانە چ جانێکە کە جانە بە جوانی ئەو عاریزە پەنهانە چ گەنجێکە نیهانی پەیکانی موژەی ناوەتە سەر قەوسی دوو ئەبرۆی بۆیێ لە تەن و جانەوە خوێن دێ بە ڕەوانی گەر فەخر بکا یار لەسەر عالەمی باڵا لێی دێ کە شەهەنشاهێکە بێ 'ئەووەڵ' و 'سانی' زاهید ئەگەر ئینکاری دەکەی دیدەنی خووبان جەهلێکی 'مورەککەب'تە نزانی کە نزانی بۆ قودرەتی حەق شاهیدە سەرمەشقی جەمالی بۆ نووری خودا 'سابیت'ە ئیعجازی دەهانی بۆ مانعی غەم کافییە ئەو نووری جەبینی بۆ دەفعی ئەلەم شافییە ئەو شەهدی لەبانی بەهرێکە لە میحرابی دوو ئەبرۆیی نیگارت دەست ناکەوێ بەم زوهد و ڕییا تاعەتی فانی بۆ دامەنی یار چووم بگرم پێکەنی فەرمووی ئەو ترسە هەتا کەی وەرە ئێستاش لە ئەمانی (سافی) لە هەوا نوقتە هەتاکەی وەکوو پەرگار لەم دەورە گەڕێ ڕوو بکە لای دەرسی مەعانی ++++++++++++++++++++++