شاعیر: سافی کتێب: شیعرەکانی سافی سەرناو: دڵ لەبەر دەردى فیراقى یارە مەیلى مەى دەکا سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی دڵ لەبەر دەردى فیراقى یارە مەیلى مەى دەکا گوێ لە دەنگى ساز و عوود و بەزمى ناى و نەى دەکا سەردەمێ مەست و خومار و خادیمى مەیخانەیە وەختێ تەسبیحى لە دەستە، سۆفییە حەى حەى دەکا ڕۆژى وایە زۆر بە کەیف و پێکەنین و خەندەیە بەعزێ شەو مەجنوونە دائیم گریە بۆ لەیلەى دەکا بەعزێ جاران عالمی عامیل و عابد خۆیەتی وەختێ جەهل و فیسقی زۆرە، عالەمێ لۆمەی دەکا پێی دەڵێم: ئەی دڵ وەرە ئێرانی یا توورانی بە ئەو لە بەینی هەر دوو جێگا ڕوو لە دەشتی ڕەی دەکا دڵ نەزانم شێتە یا سەرخۆشە، یا دێوانەیە؟ یا ئیلاهی ئیشی وا عەکسی بە من تا کەی دەکا؟ دوور لە یارە دڵ، لە بۆیێ بێ‌سەباتە (سافیا) تاکوو لەو سەگ‌مەرگەدا بێ ئیختیاری وەی دەکا ++++++++++++++++++++++