شاعیر: سافی کتێب: شیعرەکانی سافی سەرناو: ئەمان لۆمەم مەکەن یاران منی کوشت هیجری لەیلایی سەبارەت: دیوانی سافی، چاپی سێیەمین ١٩٧٣ زایینی، چاپخانەی کوردستان هەولێر، لاپەڕە ٧١. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئەمان لۆمەم مەکەن یاران منی کوشت هیجری لەیلایی لەبەر ئەشکی دوو چاوانم ڕژاوە نووری بینایی ئەوا جەیشی فیراق خوێنی ڕژاندم دەرچوو لەم ناوە دەخیل شاهی ویسال تۆ مێڵە خوێنم چێ بەخۆڕایی لە لای خۆم ئیحترازم کرد لە ناری دووریی جانان لە ناکاو شوعلەوەر بوو دڵ سووتا پەروانە ئاسایی لەبەینی ئێمە شەرت وابوو جودایی یەک نەکەین هەرگیز وەفای عەهدت نەبوو قوربان بەجێت هێشتم بە تەنهایی بە ئوممێد دانەیی خاڵی لەبی جانانە مەشغووڵ بووم کە نەمزانی لە ناکاو هاتە ئەستۆم دامی ڕیسوایی غەریب و ناتەوانێکم ئەوا هاتوومە دەرگانەت بە سەهلى ناڕوا قوربان ئەگەر خۆت نەی لە هانایى ئەگەر (سافى) مەڕامت هاتنەوەى یارە بڵێ دائیم مەدەد یا موستەفاى شامى، دەخیل یا شاهى بەغدایى ++++++++++++++++++++++