شاعیر: سافی کتێب: شیعرەکانی سافی سەرناو: غونچەیی نەوبەهاری گوڵ دەرچوو لە دەستی باغەوان سەبارەت: دیوانی سافی، چاپی سێیەمین ١٩٧٣ زایینی، چاپخانەی کوردستان هەولێر، لاپەڕە ٤٢. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی غونچەیی نەوبەهاری گوڵ دەرچوو لە دەستی باغەوان١ بولبولی دەردەداری دڵ زاری گەیشتە ئاسمان بایی خەزانە دەنگ ئەدا، گوڵ کە بەزەردی ڕەنگ ئەدا بولبولە سەر لەسەنگ ئەدا غونچە لە بـاغدا نەمان ئەو دڵی بێ‌قەرارەکەم، کەوتە هەوایی یارەکەم سەبری لە کێوە چارەکەم، زەحمەتە دەردی وا گران دەوری فەلەک بەحیلە بوو فەسڵی بەهاری بردو و چوو ڕەنگی خەزانی دامە ڕوو، جوملە بەڵایی خستە جان دووریی یاری غونچەدەم، خستیە سەر دڵم ئەلەم وا ئەسفا لە دەوری غەم دەرسی فیراق ئەدا نیشان هیجر و فیراقی دڵبەرم داویە لە سینە خەنجەرم شەکوە بە لایی کێ بەرم، ڕوو لە چ لا کەم ئەلئەمان؟ یادی وەفایی کێ بکەم، مەیلی هەوایی کێ بکەم؟ چارە لە لایی کێ بکەم، غەیری خودایی موستەعان؟ ئەی فەلەکا خەتام نییە، کینەیی تۆ لە من چییە زوڵمی وا کەس نەکردییە، دەرهەق بە من لە ئینس و جان (سافی) لە دەردی فیرقەتە، چارەیی حاڵی زەحمەتە زامی بە ئێش و ئەزیەتە، دڵ بە برین و ئێش و ژان ١. سافی ئەم غەزەلەی بە یادی کۆرپە جوانەمەرگەکەیەوە، 'لەعلی'، وتووە؛ لە کاتێکدا کە تەمەنی لەعلی، نۆ ساڵان بووە. ++++++++++++++++++++++