شاعیر: سافی کتێب: شیعرەکانی سافی سەرناو: یاری خۆم لێ زیزە بۆیە حەز لە مەرگی نەو دەکەم سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی یاری خۆم لێ زیزە بۆیە حەز لە مەرگی نەو دەکەم شەو کە بێ هۆشم لەتاوی وا مەزانە خەو دەکەم رۆژ بەیادی ڕووی هەتا هێوارە هەر هاوارمە شەو لە فیکری زولفی تا سوبحەینێ سوحبەت لەو دەکەم بۆ شکاری مورغی وەحشی نەک هەڵۆ و شاهینم عەشقی چاوی بازی خۆمم بۆیە ڕاوی کەو دەکەم لــەو دڵارامـە بپرسن وا دڵ ئارامی نەما جارێکی چارێکی دەردم کا دەخالەت بەو دەکەم گوێم لە ساز و عوود و نەی، چاوم لە ساقی و بادەیە خادمی پیری موغانم بۆیە وا پەیڕەو دەکەم سەرف و سوودی نەقدی دڵ لەو عالەمە بێ‌مایەیە تابەکەی بێ‌فایدە سەرفی گەنجی کەیخوسرەو دەکـەم (سافیا) کافیمە بۆ دونیا و قیامەت یاری خۆم چم لە باسی عالەمە؟ هەر زیکری ناوی ئەو دەکەم ++++++++++++++++++++++