شاعیر: سافی کتێب: شیعرەکانی سافی سەرناو: کە ڕۆژی وەسڵی ئاوا بوو بە چاو گریان نەکەم، چ بکەم؟ سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی کە ڕۆژی وەسڵی ئاوا بوو بە چاو گریان نەکەم، چ بکەم؟ شەوی هیجرانی وا داهات، کە دڵ بریانی نەکەم چ بکەم؟ بە کینەی من دوبارە چەرخی کەچ وا کەچ‌مەداری کرد منی بێ تالعیش بەو نەوعە گەر دەوران نەکەم چ بکەم؟ بەبێ یارم حەیات تەڵخ و ئەجەل شیرینە ئێستاکە لە عەیدا گەر ڕوحی شیرینی خۆم قوربان نەکەم چ بکەم؟ وەکوو دەوری فەلەک دائیم لە دەوری یار نەبم، یاران فەرامۆشیم بە کێ دێ، دڵ کە سەرگەردان نەکەم چ بکەم؟ ئەگەر دەرمان نەكا بیماریی دڵ بێوەفا یارم له ‌دەردی بێ دەوا گەر چاوەرێی لوقمان نەكەم چ بكەم وەكوو یووسف لە زیندانی غەما حەبسی عەزیزێكم لە بۆ تەسكینی جارێ ڕوو لە لای كەنعان نەكەم چ بكەم تەبیب نەیت و دەوای دەردت نەدا چارت نییە، [سافی] بە مردن گەر عیلاجی دەردی بێ دەرمان نەكەم چ بكەم ++++++++++++++++++++++