شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: وەبزانە زۆڕنات بەدەم وەناوە سەبارەت: ٩٦/٨/١٥ هەتاوی، پیرانشار قاچاغچییەک بوو لە دورانی زوو جیران دەهاتن چیان پێویست دەبوو هەرکەسێ پێشتر پووڵی نەدەدا خۆی لێ گێل دەکرد بێ چرپە و سەدا یەکێ وتی: ها ئەوەش پووڵەکەی زوڕنا بکڕە بۆم، وەپشت گوێی نەدەی وتی: کاکی خۆم هەر لەئێستاوە وەبزانە زۆڕنات بەدەم وەناوە ++++++++++++++++++++++