شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: حەیا سەبارەت: ٩٣/١١/٠٧ میـراوێ هه‌ر که‌س ئاقل بێ، شه‌رم‌به‌خۆیه بێ‌شه‌رم کێ بێ، دینی درۆیه حه‌یا و شه‌ڕه‌فه ده‌تباته سه‌رێ به‌ لێشاو‌ خێرت دێنێته‌ سه‌ر ‌ڕێ قسه‌ی خۆشه‌ویست با له‌ بیر نه‌چێ: کێ به‌حه‌یا بێ بۆ به‌هه‌شت ده‌چێ کۆڵه‌که‌ی بڕوای پته‌و حه‌یایه‌ هه‌ر که‌س نه‌یمێنێ دینی ڕمایه‌ حه‌یا نه‌مێنێ هه‌موو شت ده‌که‌ی تا ڕۆژێ سه‌رت له‌ به‌ردی ده‌ده‌ی ++++++++++++++++++++++