شاعیر: کامەران موکری کتێب: شیعرەکانی کامەران موکری لە ڕۆژنامەکاندا سەرناو: کۆتری ئاشتی سەبارەت: ١٩٥٤ - ڕۆژنامەی ژین ژمارە ١٢١٠ - ١٢١١ بەیانییە تۆ بخوێنە ئەی کۆتری سپیی نەشمیل قاچ ئاڵتوونت نەرمی خنجیل تۆ نخوێنە بەیانییە کاتی خۆش و گۆرانیە لە خەو هەموو ڕاپەڕینە ئاواتمان ئاوەدانیە بەیانییە *** لە سەر سنگی دایکی هەژارساوا، مناڵ چاو ڕەش و، کاڵ نازدار، نازدار بزێو، بزێو زەردە بە لێو خەبەردار کە بەیانییە *** تپ بخوێنەبۆ پیر و جوان بۆ پاڵە و ڕەنجبەر و بۆ شوان بانگی ئاشتی بۆ ئاوەدان بەو جوانیە *** با بێتە دەربۆ گشت بەشەر بۆ ئازادی و حەقی ئینسان مناڵ با بێنە هەڵپەڕین بە ئاوازی ئاشتی شیرین بتنێنە سەر دەسی خرپن بانگ کەن ژیان نەوەک مردن کاتی خۆشی و گۆرانیە تۆ بخوێنە بەیانیە *** بانگ دەبڵێ! «تف بێت لە شەڕ «تف لە چارەی شیڕگێڕی گەڕ «تف لە پارەو زێڕێ گڵاو «تف لە ئیستعماری بەد ناو نامەوێ حەق ژێر کەوێ بڵێن، ڕۆژی گرانییە هیوای ئێمە هەرزانییە ئازادی و کامەرانیە تۆ بخوێنە بەیانییە کاتی خۆشی و گۆرانیە *** ئەی کۆترم ئەی مژدەبەرتاجی ئاشتیت ناوەتە سەر ئەم پەنجانە ئەم گەلانە پەرژینە بۆ ئاشتی بەشەر بابێت سۆزی ئاشتیانە لەو چەمانە لەو کەژانە بۆ خۆشی و شادمانییە بەیانییە کاتی خۆشی و گۆرانیە *** تۆ بخوێنەبا بێنەدەر شوان و سەپان کاکەی ڕەنجبەر داس لەسەر شان ژنان و پیاو قۆڵ هەڵکراو لەشکرێکی ئینسانییە بۆ ئازادی قوربانییە بەیانییە بەیانییە کاتی خۆشی و گۆرانیییە *** شەبەق ڕەنگی وەک ئەرخەوانڕووناک و دڵ فڕین و جوان لوتکە و نزار بە لالەزار ڕازاو و جوان و نەخشاون گوڵاڵەن بە شەونم پاراون ڕۆژێکی شادمانییە ژێرکەوتن بۆ شەڕانییە گەلان یەکن جیا جیا نیە تۆ بخوێنە بەیانییە کاتی خۆشی و گۆرانیە *** تۆ بخوێنە بۆ زەرد و سووربۆ میللەتان نزیک و دوور بۆ کاکەی ڕەش دڵ پاک و گەش بۆ سپی و ڕەش لەگەڵ یەکا کە بانگی ئازادی ئەدا بۆ ئاوەدانیی سەر زەوی سەر ئەکەوی سەر ئەکەوی ئەی کۆترم بەو جوانییە تۆ بخوێنە بەیانییە *** ئەوانەی کۆشکیان سەد قاتەبادەیان خوێناوی لاتە بۆ ئاخنینی قاسەیان ئەیانەوێ گەل ژێرکەوێ کڵپەی شەڕێک هەموو جیهان بسووتێنێ تا ئەو، زێڕی لێ دەرهێنێ باکی نیە ئەو وەحشیە خوای شەڕ فرۆش بە خوێن سەر خۆش لەوەی ئەگەر کەس نەمێنێ شەڕانییە *** سەرمایەداربازرگانی چەک و خوێناو باکی نیە دنیا بە خوێن بێتە لافاو پارەی ئەوێ قەسری ئەوێ ئەو شەڕچییە بەڵام... قەڵای هەر ئەنەوێ سبەینێ تەختی ئەکەوێ ئەو کەسەی بڵێ وانیە یان لەوانە نۆکەرانە وەیان باوەڕی زۆر کزە دوور لە زانین و لە مزە تۆ بخوێنە بۆ سەرکەوتن ئەی کۆتری جوانی گۆشتن بە بێگومان هێزی ئینسان سەرکەتووە شەڕ تیا چووە ئەو کەسەی بڵێ وانیە نادانییە نادانییە تۆ بخوێنە بەیانییە بەیانییە کاتی خۆشی و گۆرانیە ++++++++++++++++++++++