شاعیر: کامەران موکری کتێب: شیعرەکانی کامەران موکری لە ڕۆژنامەکاندا سەرناو: لەدایک بوونی ئینسانێک سەبارەت: ١٩٥٤ - ڕۆژنامەی ژین ژمارە ١٢١٥ لاپەڕەی ٢ شەو تریفەی مانگ لوورەی تیژ هاژەی ئاو خوڕەی چەم دێی بێدەنگ لە دۆڵێکی کپی متدا لانکەی برسی ڕووت پێسی بەسەر ئێسکدا لکاو شیتاڵی چڵکن دەستی پۆخڵ پێی کڕێشاوی پشتی بە دار جەزرەبەدراو چاوی فرمێسکاوی دێی بێدەنگ گۆزەت بەتاڵ خپلەی کرواوی *** زنجێکی تاریکدەنگێکی تازە گیانێکی تازە دێتە ژیانەوە بانگێکی تازە ئەدا لە پەردەی بوون مناڵێک وا بێ مامان لە ژنە جوتیارێک بوو چاوی سەرسام سەرنجی ئەو پارچە گۆشتە ئەدەن چۆن ئەژی؟ چۆن ئەمرێ؟ بە کۆتەوە یان ئازاد؟ هەر وەک ئەمان یان باشتر؟ خۆیان ئەزانن من ئەزانم بێ گومان بە ئازادی ئەژی تریفەی مانگ ژیانی تازە ++++++++++++++++++++++