شاعیر: کامەران موکری کتێب: گوڵ ئەستێرە سەرناو: دڵی گەشاوە خونچەی دڵداریم گیانە ژاکابوو تاکوو هەناسەی تۆ گەشانێوە زۆر چقڵ هەر وا دڵمی پێکابوو تا دڵ نەرمێکەی تۆ بوژانێوە *** بە پەجەکانت زامی پڕلە سوێم ساڕێژ بوو، دڵم کەوتە شنەشن بۆیە، پەپوولەی هەستی ژینی نوێم بیری چۆتەوە، سزا و خەم چەشتن *** لە ئاسمانێکا، ڕەنگ پیرۆزەیی گیانی دڵداری من لە گەشتایە لە خۆشی گۆنای گەشی پەمەیی هەمیشە ئەڵێی لە بەهەشتایە ++++++++++++++++++++++