شاعیر: کامەران موکری کتێب: گوڵ ئەستێرە سەرناو: دواڕۆژ ئەڵێن گوڵی شادیت وەران دواڕۆژی ژینی خۆت فەوتان هەرەست هێنا بە قەڵای کامەرانی دڵ و هیوای بە هۆنراوەی خوێنین وتن بە، وشەی ئاگر ڕێکخستن خۆت کرد بە هاودەمی ناسۆر بە هاوڕێی خەم، خەفەتی زۆر کەوتوویتە چیا پەرەستن باسی بەژن و خاڵ و گەردن دەمێ ئەگریی، وەکوو مناڵ ئەبێ بە پەپوولەی خەیاڵ تاوێ لەگەڵ مەلی دەنگ خۆش ناخی دڵت دێنێتە جۆش ئاسمان و ئەستێرەی شینی بەهار و گۆڵی ڕەنگینی تاڤگە و قەڵبەزی وەک چوڕی دوڵیان و جۆگەی بەگوڕی بەیان و دیمەنی ئاسۆ بوون بە «پەرستراوی» تۆ لەسەر مشتێ خاکی وەتەن چەند جار لە پێت کرا پێوەن بۆ ڕەش و ڕووت، چینی برسی هەرچی یەک، ئەکەی ناترسی نە ناوت هەیە! نە سامان نە ماڵ و نە، ژنێکی جوان بەم جۆرە لێشاوی تانە دێت بە سەر کام شیعرا جوانە چۆنکە من شیعری وەکوو گڕ نادەم بە پارەی سارد و سڕ «بۆ ئێوە زێڕ پەیا کردن» «منیش خزمەت هەتا مردن» هەریەک ئۆخەی ئەم میللەتە نادەم بە هەر چییەک هەتە ++++++++++++++++++++++