شاعیر: کامەران موکری کتێب: گوڵ ئەستێرە سەرناو: شووشەی شکاو سەبارەت: دەربارەی مناڵ دایە گیان شووشەکەم شکان شووشە، جوانە بچکۆلەکە... زرنگ کە، دام بە زەویدا دەنگی لێ هات وەک چۆلەکە چەند جوان بوو، کاتێ ورد و خاس پژایە ناو کەوش و کڵاش - : ئا.. لاچۆ، خۆت لادە کچێ وریا بە، با پێت پیا نەچێ دەستت شکێ... دەک ڕۆڵە دەستت هەڵوەرێ خوا، ئەم نازەت لێ وەرگرێ ئا، ڕامەکە، جوختیی نەفام با نەختێ تاڵاوت بەمێ پەنجەت پڕ کەم لە تەزووی ژان - : دایە گیان بۆ؟ - : ئا تۆ مەڕۆ - : دایە من، شووشەکەم شکان بەڵام، خۆ تۆ بەری بەیان بە، ناڕەوا... لەسەر کراس سوخمە و کەوا نایلۆنی تازە داهاتوو دڵی باوکی منت شکان - ئەی چوختی، ئا، ڕامەکە، تۆ - : دایە گیان بۆ؟ من هەر شووشەیەکم شکان بەڵام تۆ دڵی بەسزمان ++++++++++++++++++++++