شاعیر: کامەران موکری کتێب: گوڵ ئەستێرە سەرناو: هەستم لەسەر لێوم زەردەخەنەی گەش و جوان خوای دڵخۆشی ڕایئەژەنێ بە نەرمی بۆیە دڵم قەت، مل نانێ بۆ گریان پێئەکەنێ بەجۆش و کوڵ بە گەرمی *** لەناو گوڵا، بریسکەی نەختێ ئاورنگ ئەبێ بە هۆی دڵخۆشی و کامەرانیم دیمەنی جوان بریسک و هووڕی گزنگ بۆم دەرئەخەن، کە من چەند شەیدای جوانیم *** تا، بارانی خەمی ژینم بەتاو بێ بزەی دەمم وەکوو پەلکەی زێڕینە دەرئەکەوێ و قیبلەم ئەبێ هەتاو بێ نائومێدی تیری زەهراوی ژینە ++++++++++++++++++++++