شاعیر: کامەران موکری کتێب: گوڵ ئەستێرە سەرناو: پەپوولەی بەهەشت چاوت کەوتە نیگا ڕشتن ئەی فریشتەی بەهەشتی من لەرزینی دڵۆپی ئەسرین لەسەر خونچەی کوڵم شیرین مەلی دڵی داخورپانم ئاگری بەردا لە گیانم پرسیت ئەرێ بەڕاست گیانە توو «شیرینی ئەم ژیانە»؟ تۆ من خۆش ئەوێ بە دڵ؟ وەک من گیانت هاتۆتە کوڵ! من ئەڵێم هەرچی شک ئەبەم بە یەک تریقەی تۆی ئەدەم تەنیا بۆ یەک زەردەخەنە بۆ لەرەی ئەو بەر گەردنە هەرچیم هەیە مایەی ژیان بە ئانێ ئەیکەم بە قوربان ++++++++++++++++++++++