شاعیر: کامەران موکری کتێب: گوڵ ئەستێرە سەرناو: پەرداخێ ئاو سەرنجێکی گەشی بەتام چاوی دڵداری هەڵهێنام موتورفەیەک بوو خوێن شیرین بەژنی شووشە قژی زێڕین ڕەنگی پەنجەی ڕەنگی لاجانگ وەکوو تریفەی گەشی مانگ هات پەرداخێ ئاوی یامێ ئاو بوو؟ یاخود چەشنە تامێ نە لێو چەشتێبێتی نە گیان پەرداخێ لە ئاوی ژیان خۆزگە جارێکی تر ئەمچەشت ئاو لە دەستی پەریی بەهەشت ++++++++++++++++++++++