شاعیر: کامەران موکری کتێب: زەبری ھۆنراوە سەرناو: هۆنراوەم ناوێ هۆنراوەکانی تۆ جوانن نێرگزی بەهاری گیانن چیاوی دەروونی تینوون ڕەزی ئاوات و ئارەزوون تکەت ئەستێرەی گوشراوون ئەگریجەی زەردی هەتاون هۆنراوەکانی تۆ گەشن کۆرپەی ناسکۆڵەی باوەشن بەرزن وەکو لوتکەی چیان ڕەنگینن گوڵ و سەوزەگیان بەڵام ئەی ڕووناکی هەستم من لە هۆنراوە وەڕستم مەگەڕێ بۆ هۆنراوەی ورد بۆ وشەی شیرینی دڵ کرد هۆنراوەم ناوێ تۆم ئەوێ پێم وتی من تۆم خۆش ئەوێ ئەو دەمەی ئەو شیعرەی هەڵڕشت نەک شیعر... . خۆی بوو منی کوشت ++++++++++++++++++++++