شاعیر: کامەران موکری کتێب: زەبری ھۆنراوە سەرناو: پەیژەی سوور سەبارەت: ١٩٧١ لە نێرگزی زەردەخەنەی نازپژێن لە سەرنجی شەرمڕێژی دڵبزوێن لە ڕێحانەی باخی گۆنای ئاڵ و گوش لە مانگی ڕوو، تریفەی سنگ، چاوی ڕەش لە ئاوازی وت و وێژی کچی شەنگ چپەی نیان، نیگای گەش و ڕەنگا و ڕەنگ لە شەپۆلی لەرەی بەژنی شل و مل لەنجەی نەرم ناسکیی کەمەری شل لەم جوانیانە لەم تاسەو دیمەنانە لە ئارام و لە کامی ئەم ژیانە لە گشت هیواو خۆشیەک «بێ بەری بوو» گیانێکی نوێی کردە بەری هەست و بوون زەردەخەنەی مناڵەکانی پروان گووڵی کامی دەروونی خۆی هەڵوەران بەسەر پلەی پەیژەی سوورا هەڵزنا کەوتە دووان لەگەڵ گڕ و ئاسنا وای لە خۆی کرد کە هەست نەکا ئاواتی هەبێ زیاتر لە ڕزگاری وڵاتی لە خۆی گەیان کە گیانێکەو هیچی تر بە هێزەوە لە ئاسن و لە ئاگر بەم شێوەیە، کوڕی ئازای شۆخ و شەنگ چنگی گیر کرد لەگەردنی شەوەزەنگ شەهیدی گەل بوو بە هەور لە ئاسمان خوێنی گەشت بەسەرخاکا ئەباران چاوی دایکی هەمیشە کاسەی ئەسرین کەس و کاری و سەنگەر و کەژ بۆی ئەگرین کەچی ئێوە کە هەر دەمن بەتەنیا شەرمێ ناکەن لە پەڵەی خوێنی چیا سەنگەرەکان ئەگرین بۆ قارەمانان ئەوان گیان بوو پارە نەبوو بەخشیان ناویان نەما، گوڵی ناویان وەرانن پەڕەی یادی ئاگرینتان سووتانن مەگەر هەر من ناوی شەهیدانی کورد جار جار بێنم بە سۆزی هۆنراوەی ورد ++++++++++++++++++++++