شاعیر: کامەران موکری کتێب: زەبری ھۆنراوە سەرناو: نایاب سەبارەت: ١٩٥٩ لە ژوورێکا خنجیلانە کام شت، نایابە، هی دەگمەن کام پێخەف و خشڵ جوانە هەمووی بە ڕێکخراوی هەن *** لەم ژوورەدا قەترەی ئەسرین ڕژایە سەر ڕوومەتی پان ژنی شۆخ دڵ ئاگرین بە خۆر دەستی کرد بە گریان *** جوان بوو، کەمەری شل و مل پووزی وەکو شووشە وابوو سەر سنگ، بەر گەردن، شان و مل هەموو جوانیەکیان تیا بوو *** گریا ئەو شۆخە، گریانێ تەزووی ئەڕشتە ناخی گیان بەڵێ لەشێ، دڵێ، گیانێ شەیدا بوون بۆ تامی ژیان *** لە پڕ قیژانی و بانگی کرد بۆچی منیان بە تۆ داوە؟ بە پیریت شادیی دڵم مرد ئەم چاوە ئەم قژە خاوە *** ئەم لەشە ئەم کوڵمە سوورە ئەم گەردنەی وەک بلوورە *** لەبەرچی بمرن بە تەنیا ئەی دڵ هەتا ماوی بگری فریشتەی دڵداریی گریا کە گریا ژنی وەک پەری ++++++++++++++++++++++