شاعیر: کامەران موکری کتێب: زەبری ھۆنراوە سەرناو: سوخمە وتی: سوخمەی ئاوا تەسک قووماشەکەشی وا ناسک بۆ سنگم نابێ زوو ئەپوێ بۆم بدروو یەکێکی نوێ *** -: مەگەر هی زیو و ئاڵتوون چن بشێ بۆ سنگی وا خرپن *** شەرمی ڕشتە سەر خونچەی لێو سووی لە ڕوومەتی وەکو سێو بە نازێکەوە وەکو بووک وتی سوخمەی تەوسک و بچوک بۆسنگی وا بەرز و گۆشتن نابێ ئەی دەستە خوشکی من ئەمە دوو سوخمەت بۆ دروم ئەگونجان لەگەڵ ئارەزووم ئەمجارە لە سەر ئەندازە بۆم بدروو سوخمەی تازە *** دەستە خوشکی سوخمە دروو مەست بوو بە جوانی سنگ و ڕوو ئەمەندەی نواڕییە سەر سنگ کوڵمی گوڵ و پرچی گزنگ ئەمجارەش ئەندازەی شێوان تێکچوو سوخمەی کچۆڵەی جوان ++++++++++++++++++++++