شاعیر: کامەران موکری کتێب: دیاری سەرناو: تینوومە ئەمڕۆ تینوومە... زۆرم تینووە، هەر وەک بیابان ملی سووتاوم، تاسەی تاساوم، تینوون، بۆ نەختێک دڵۆپی باران سادەی هەورەکەی ژیان، بارانێ ڕاماڵێت پوشی نائومێدی دڵ -خەندە و گریانێ - شۆڕشی لێشاو با هەستێ بەتاو بۆ سەر قەڵاکەی سەختی، دەروونی، سزا و نەبینی... دەرهێنێ لە بێخ ژاڵەی پەژارە، ژیانم تاڵە ئەمڕۆ تینوومە هەر وەک بیابان ++++++++++++++++++++++